(ABNA24.com) سکرتێری گشتیی حزبوڵڵای لوبنان گوتی : لوبنان ئەمڕۆ لە قۆناعێکی هەستیار و ورد دایە و ئەم جموجۆڵە جەماوەریانە نابێ بکەوێتە ژێر کارتێکەریی هیچ پارت یان باڵوێزخانەیەک .
بەپێی راپۆرتی هەواڵدەریی رادیۆ تەلەفزیۆنی ئێران ، سەید حەسەن نەسرووڵڵا سکرتێری گشتیی حزبووڵڵای لوبنان لە لێدوانێکدا لە بارەی رەوشی ئەم وڵاتە گوتی : جموجۆڵی جەماوەری ئەم دواییانە نیشانی دا گەلی لوبنان متمانە بەخۆیی خۆیان سەلماندووە و حکومەتی ئەم ڵواتە لێبڕاوە بڕیارە راگێندراوەکان بەپێی خشتەی زەمەنیی راگێندراو ، بەجێ بێنێ .
سکرتێری گشتیی حزبوڵڵای لوبنان جەختی کردەوە : بەڵگەی چاکسازیەکانی حکومەت بە گوشاری ناڕەزایەتی خەڵک دەرکرا و ئەم بەڵگەنامەیە یەکەم هەنگاو روو لە پێشەوەی حکومەت بۆ ریفۆرمە و دەبێ داوای هەژاران و بێکاران و ناڕازیان کۆبکرێتەوە و ببێ بە ئامانجێک بۆ جوڵەکانی دواتر بە مەبەستی مسۆگەربوونی ئەم داواکاریانە .
سەید حەسەن نەسروڵڵا لە درێژەدا گوتی : حزبوڵڵا ناتوانێ لە ناڕەزایەتیە جەماوەریەکاندا بەشداریی راستەخۆ بکات چونکە بێتوو راستەوخۆ بەشداری بکات ئاڕاستەی ناڕەزایەتیەکان دەگۆڕێ و هەندێ لا حزبوڵڵا توانبار دەکەن بە سیاسی کاری و پرسی دیکە .
سکرتێری گشتیی حزبوڵڵای لوبنان بە پێداگری لەسەر پارزێرانی وڵات و گەلی لوبنان گوتی : حزبوڵڵا لە گەڵ کشانەوەی حکومەت وبەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی بەروەختدانیە چونکە بۆشایی دەسەڵات و کێشە و پاشاگەردانی لە لوبنان دەتوانێ بێ سەقامیی ئاسایشی لێ بکەوێتەوە .
/129
٢٦ تشرینی یەکەم ٢٠١٩ - ١٠:٠٢
News ID: 984519
سکرتێری گشتیی حزبوڵڵای لوبنان گوتی : لوبنان ئەمڕۆ لە قۆناعێکی هەستیار و ورد دایە و ئەم جموجۆڵە جەماوەریانە نابێ بکەوێتە ژێر کارتێکەریی هیچ پارت یان باڵوێزخانەیەک .